Motherboard : بۆردێكی تەواو ئه‌لیكترۆنیه كه هه‌ندێك جار به (Main board) پیش ناوده‌برێتبه‌شێكی بنه‌ڕە‌ت و سەرەكیە له
كۆمپیوته‌ردا كه لە جۆرە سەرەتاییەكانیدا ڕوبه‌رێكی لاكێشه‌یی هه‌یه و لە نوێیەكاندا بە پێ ی سەردەم گۆڕانكاری لە شێوەكەیدا كراوەو ئێستا ڕوبەرێكی چوارگۆشەیی هەیە و قەبارەكەی بە بەراورد بە پێسوو زۆر بچوكترە كراوەتەوە له Case دا جێگیرده‌كرێت لە كۆمپیوتەری دیسكتۆپدا و لە لاپتۆپیشدا بە قەبارەیەكی گونجێنراو بەهەمان تایبەتمەندیەوە بنیات نراوە ، له‌سه‌ر ئه‌م ڕوبه‌ره چوار لایە ته‌واوی پێك هاته‌كانی تری كۆمپیوته‌ر ده‌به‌سرێت و پێكه‌وه گرێ ده‌درێن ، كاری سه‌ره‌كی مه‌زه‌بۆرد هه‌ڵسانه گه‌یاندنی هه‌موو به‌شه سه‌ره‌كی و لاوه‌كیه‌كانی كۆمپیوته‌ر ، وه له ڕێگای ئه‌م پیكه‌وه گرێ دانه‌وه پارچه‌كان وزه‌ی پێویستیان پێ ده‌گات و فرمانیان ئاراسته ده‌كرێت و هاوكات فرمانیش له به‌شه جیاوازه‌كانه‌وه وه‌ده‌گرێت و ئاراسته‌ی به‌شی مه‌به‌ستی ده‌كه‌نه‌وه .
مه‌زه‌بۆرد پاش پێ گه‌یاندنی وزه له لایه‌ن (Power supply) وه وه‌ك به‌شێكی كراوه (ON) چالاكه‌و بۆ گرێ دانی ئەو پارچانەی كەلە ڕێگای سلۆدەكانەوە جێگیر دەكرێن وەك (RAM) ده‌بێت وزه‌ی لێ ببڕین ، به‌ڵام بۆ زیاد كردنی ئەو پارچانەی به‌هۆی پۆرتهكانهوه گرێ دەدرێن گرفتی كار‌كر‌ن یانه نه‌كردنی مهزهبۆردمان نیه چونكه ڕێگا پێدراوه له ڕیگای پۆرتهكانهوه به‌شه‌كان زیاد بكرێت ، مه‌زه‌بۆرد جگه له‌وه‌ی ته‌واوی به‌شه‌كان پێكه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه چه‌ند به‌شێكی گرنگ و بنهڕەتیشی تێدا جێگیر كراوه وه‌ك ڕوم (ROM) كه بایۆسی به‌شێوه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی تێدا جێگیركراوهو ده‌ورێكی گرنگ ده‌بیت له فرمانی بووتینداو تێستی سه‌ره‌تاو لۆدی سیسته‌می له به‌شی مه‌به‌سته‌وه له‌سه‌ره‌تادا له ئه‌ستۆدایه .
مه‌زه‌بۆرد به پێ ی كۆمپانیای به‌رهه‌م هێنه‌ر شوێنه‌كان بۆ ئامێره بنهڕەتیهكان دیاری ده‌كه‌ن و جێگای گونجاویان بۆ دابین ده‌كه‌ن ، له‌سه‌ر مهزهبۆر به به‌رده‌وامی جێگای (پرۆسێسه‌رو) ڕام و ڕوم پۆرتەكان و سلۆدەكان و شوێن وایه‌ری كه‌یس وه‌ك (PWR) یان (PW) كه كوتكراوهیهكه بۆ (Power) هه‌روه‌ها (RES) كه كورتكراوه‌ی (Restart) ئه‌م وایه‌رانه له‌سه‌ر مه‌زه‌بۆرد له دوو ڕیز (ئهبره) پێك دێن و سه‌رباری ئه‌م دوو كرداره‌ی پیشوو گڵۆپی نیشانده‌ر و ده‌نگده‌ری (پیپ) هه‌ر له‌ناو ئه‌م ڕیزه ئهبرهدان .
بەشە سەرەكیەكانی سەر مازەبۆرد :
یەكەم سلۆدەكان (Expansion slot) : هه‌ندێك شوێنی لاكێشهیین كه له‌سه‌ر ڕوی مهزهبۆردا هه‌ن كه كارتی ده‌ره‌كی له‌سه‌ر ده‌به‌سرێت و ڕاسته‌وخۆ فرمان ئاراسته‌ی مه‌زه‌بۆرد ده‌كات یان وه‌رده‌گرێت ، مه‌به‌ست له بوونی ئه‌م شوێنانه فراوانكردنی بواری كاری مهزهبۆردهو گه‌وره‌كردنی توانایه‌تی به ویستی به‌كارهێنه‌ر ، بوونی ئه‌م سلۆدانه په پێ سه‌رده‌م ده‌گۆڕێت و له ئێستاداو پاش به‌رهه‌م هێنانی چه‌ندین جۆری جیاواز له مه‌زه‌بۆرد ئه‌م سلۆدانه یان كه‌م بوونه‌ته‌وه یان قه‌باره‌یان گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هاتوه چونكه به‌شێك له‌و ئامرازانه‌ی كه له‌م ڕێگه‌وه به مهزهبۆردهوه ده‌به‌سترا جاران ئێستا خۆی له‌گه‌ڵ پێك هاته‌ی مهزهبۆردا جێگیركراوهو پێویست به‌زیادكردنی ناكات ، به‌ڵام هه‌ندێكی تریان بره‌وی پێدراوه‌و له یه‌ك شوێنه‌وه بۆ دوو سێ شوێن زیاتركراوهو وەك ڕام كه كار ئاسانی بۆ به‌كارهێنه‌ر ده‌كات تا سوود له زۆرترین خێرایی وه‌ربگرێت .
سلۆدەكان بە گشتی له ژێر سێ پۆلی سه‌ره‌كیدا كۆ ده‌بنه‌وه :
1- (AGP) كه كورتكراوه‌ی (Accelerated Graphics Port) له سه‌ر هه‌موو مهزهبۆردێكدا مه‌رجه هه‌بێت كه بۆ (Output) كردنی (Video) به‌كاردێت ، به‌گشتی ڕەنگی سلۆدی (AGP) له‌هه‌موو سلۆدهكانی تر جیاوازتره . نوێترین ته‌كنه‌لۆژیا له‌م به‌رهه‌مه (AGPx8) خێرایی گواستنه‌وه‌ی داتای بۆ (زیاد له دوو گێگا) له چركه‌یه‌كدا به‌رزكراوه‌ته‌وه .
2- (PCI) له سێ وشه‌ی (Peripheral Component Interconnect) وه‌رگیراوه ، (PCI) پێك دێت له زیاد له دانه‌یه‌ك له‌سه‌ر هه‌ر مهزهبۆردێكدا ، ئه‌م شوێنانه لهمهزهبۆرده كۆنه‌كاندا گرنگی و بایه‌خی ئێجگار زۆر بوو به تایبه‌تی بۆ زیادكردنی (Modem Card) و (Network Card) و (Sound card) و … هتد وه هه‌موو مهزهبۆردێكی كۆنیش پێك دێت له ژماره‌یه‌كی زۆر له‌م سلۆدانهو ناو ده‌برا به (PCI slot 1,2,3,4) به‌ڵام له ئێستادا به‌شێك له‌م تایبه‌تمه‌ندیانه ڕاسته‌وخۆ له‌سه‌ر (Motherboard) زیادكراون له ئێستادا ئه‌م سلۆدانه بۆ زیادكردنی كارته زیاده‌كانی وه‌ك (Video Adapter, snazzi,Satellite)… هتد به‌كارده‌هێنرێت ، نوێترین به‌رهه‌م كه ئێستا له بهردهستابێت له‌م ته‌كنه‌لۆژیایه بریتیه (PCI 2.3) كه خێرایی گواستنه‌وه‌ی داتا بۆ (256 MB) به‌رزكراوه‌ته‌وه له چركه‌یه‌كدا .
3- (ISA) كه كورتكراوه‌ی (Industry Standard Architecture) ئه‌م سلۆدهش به پێ كات و به پێ پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆژیا له چه‌ند جۆرێكدا خۆی ده‌بینێته‌وه ، ئه‌و پارچانه‌ی له‌سه‌ر ئه‌م شوێنه ده‌به‌ستران ئه‌مانه‌ن AMR كورتكراوه‌ی (Audio/Modem Riser) ئه‌م سلۆده له به‌شیك له مهزهبۆردهكان هه‌یه و قه‌باره‌یه‌كی بچوكی هه‌یه وه‌ك شوێنگره‌وه‌یه‌ك بۆ هه‌ردوو كارت مۆدیۆم و كارتی ده‌نگ به‌رهه‌م هێنراوه له ساڵی (1998) ، هه‌ر له‌سه‌ر بنه‌مای كاری (AMR) هه‌ردوو به‌رهه‌می (CNR) و (ACR) به‌رهه‌م هێنراوه كه وه‌ك كورتكهرهوهیهك بۆ زۆری كارته‌كان هاتوهتهكایهوه ، به‌ڵام له ئێستادا و پاش پێشكه‌وتنی مهزهبۆردهكان ئه‌م سلۆدانه به‌كار ناهێنرێت .
یه‌كێكی تر له سلۆده گرنگ و سەرەكیەكانی سه‌ر مه‌زه‌بۆرد رام سلۆدە :
(RAM slots) پێكدیت له سلۆدێك یان زیاتر كه بهڕەنگه ڕەش یان شین دەركەوتوەو بە شێوەیەكی ستونی ڕوبەرێكی درێژكۆلەی هەیە و لە نزیك ناوەڕاستی سلۆدەكەوە بەربەستێك هەیە كە جۆری رامەكانی پێ جیا دەكرێتەوە چونكه تا ئێستا ڕام چەندین دەرچووی لێ بنیات نراوە وەك (SDRAM،DDR-SDRAM،RDRAM،DDR2) ، به گرهیهكی سپی كۆتایی بە هەردوو سەری دێت ، له‌وانه‌یه لهمهزهبۆردێكدا له دوو بۆ چوار شوێن هه‌بێت بۆ جێگیركردنی ڕام و به پێ ی كات تایبه‌یمه‌ندی جۆره‌كه‌ی ده‌گۆڕێت.
دووەم پۆرتەكان (Ports) : ئەم شوێنانە بریتین له كۆمه‌ڵێك ده‌روازه له‌سه‌ر (Motherboard) كه له‌م ده‌روازانه‌وه هه‌موو ئامرازه‌كانی (In Put) و (Out Put) پێوه په‌یوه‌ست ده‌كرێت و فرمانه جۆر به‌جۆره‌كان وه‌رده‌گرن و ده‌نێرن ، پۆرته‌كان به پێ و جۆر‌و شێوه‌یان فرمانیان ده‌گۆڕێت و هه‌ر یه‌كه‌یان بۆ مه‌به‌ستێك دروستكراون تواناشیان به پێ جۆره‌كان ده‌گۆڕێت ، له‌به‌شی كۆتایی مهزهبۆردا ده‌كه‌وێته پشته‌وه‌ی كه‌یس پۆرته‌كان له‌سه‌رەوه بۆخواره‌وه ڕیز بوون لە لاپتۆپیشدا دەكەونە لاتەنیشتەكانیەوە بە پێ ی جۆری لاپتۆپەكە دەگۆڕێت شوێنەكانیان :
لە روی شێوەی ڕێزبوونیانەوە بە دوو جۆر ڕیز بوون :
یەكەم : (Serial Ports) : وه‌ك (COM1) و (COM2) له كۆندا به‌كارده‌هێنرا بۆ گرێ دانی ماوس به كۆمپیوته‌ره‌وه هه‌روه‌ها هه‌ندێك جۆری مۆدیۆمی ده‌ره‌كیش (External Modem) هه‌تا ئێستاش له رێگای ئه‌م پۆرته‌وه به كۆمپیوته‌ره‌وه ده‌به‌سرێت .
دووەم (Parallel Ports) : هه‌ردوو پۆرتی جۆری (LPT1) و (LPT2) ده‌چێته پۆلی ئه‌م پۆرته‌وه ، جاران هۆكارێكی سه‌ره‌كی بوو بۆ به‌ستنه‌وه‌ی پرێنته‌ر به كۆمپیوته‌ره‌وه ، هه‌روه‌ها ئه‌و ئامێرانه‌شی كه هاوشێوه‌ی ئه‌م ئامێره‌ن هه‌ر له ڕێگای ئه‌م دوو پۆرته‌وه به كۆمپیوته‌ره‌وه ده‌به‌سرێنه‌وه .
PS/2 دوو شوێنی تایبه‌تن له به‌شی سه‌ره‌وه‌ی پۆرته‌كان :
PS/2 Mouse Port : ئه‌م پۆرتهبه ڕەنگی سه‌وز ڕەنگ كراوه‌و شوێنی په‌یوه‌ستكردنی ماوسه به كۆمپیوته‌ره‌وه ، له ئێستاشدا ئه‌م پۆرته هه‌ر له‌سه‌ر مهزهبۆردهكان دروستده‌كرێت و تایبه‌تمه‌ندی خۆی له ده‌ست نه‌داوه .
(PS/2 Keyboard Port) : له ته‌نیشت پۆرتی ماوسدا به ڕەنگی مۆر ڕەنگ كراوه‌و بۆ په‌یوه‌ستكردنی كیبۆرد به كۆمپیوته‌ره‌وه به‌كاردێت ، ئه‌م پۆرتهش هاوشێوه‌ی پۆرتی ماوسه له ڕوی شێوازی كاركردنه‌وه به‌ڵام تایبه‌ته به كیبۆرد .
(Universal Serial Bus) : كه كورتكراوه‌كه‌ی (USB)به‌گرنگترین پۆرت داده‌نرێت له‌سه‌ر مه‌زه‌بۆرد و له ئێستادا كه‌م پارچه هه‌یه ئه‌م ته‌كنه‌لۆژیای بۆ پێشنیار نه‌كرابێت ، له ساڵی (1994) وه به‌رهه‌م هێنراوه له ئێستادا (USB 3.0) لێ به‌رهه‌م هێنراوه .
(Video Graphics Array) : كه كورتده‌كرێته‌وه به (VGA) ته‌نها هۆكاره بۆ گواستنه‌وه‌ی ڕه‌نگ له مهزهبۆردهوه بۆ مۆنیته‌ر ، له هه‌ندێك مهزهبۆردا ئه‌م پۆرته بوونی نیه ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ی به‌كارهێنه‌ر به‌شێوه‌ی (graphics card) له‌سه‌ر مهزهبۆردهكه جێگیری بكات ئه‌م كاره‌ش له پێناو باشتر كاركردنی و ناردنی ڕونترین وێنه‌ی دیسكتۆپه به مۆنیته‌ر .
(Ethernet) : كه به (LANs) ناسراوه پۆرتێكی گرنگه و بۆ پێكه‌وه به‌ستنی چه‌ندین كۆمپیوته‌ر له‌ڕێگای تۆڕی وێبه‌وه باشترین هۆكاره ، هاوكات له‌ڕێگای تؤڕێكی ناوخۆیی بنكه فراوانه‌وه ده‌توانرێت چه‌ندین كۆمپیوته‌ر كۆبكرێته‌وه .
(Analog Audio Ports) : پێك دێت له سێ پۆرت پۆرتی كه بۆ ده‌ركردن و داغڵ كردنی ده‌نگ و گواستنه‌وه‌ی ده‌نگ به‌كاردێت .
(FireWire) : كه به واتای هێڵی ئاگرین دێت یه‌كێكی تره له‌و پۆرتانه‌ی كه‌له‌سه‌ر مه‌زه‌بۆرده به‌ڵام ئه‌م پۆرته له لایه‌ن كۆمپانیای ئه‌پڵه‌وه دروستكراوه ، به‌شێوه له (USB) ده‌چێت به‌ڵام زۆر له ی‌و ئێس بی خێراتره له گواستنه‌وه‌ی داتادا
ئه‌م پۆرتانه‌ی باسم كردن هه‌موویان بنهڕەتین و له هه‌موو مهزهبۆردهكاندا دووباره ده‌بنه‌وه هه‌ر بۆیه ناكرێت له بایه‌خی هیچیان كه‌م، بكه‌ینه‌وه ، به‌ڵام چه‌ند به‌شێكی تر هه‌ن له‌سه‌ر مه‌زه‌بۆرد كه هه‌ندێك جار شوێنگره‌وه‌یه‌كی باشن بۆ پۆرته‌كان و زۆر خێراترن له ناردن و وه‌رگرتنی داتادا ، كارتی ده‌نگ و لان و گرافیك كارتی ده‌ره‌كی … هتد نمونه‌ی ئه‌م شوێنانه‌ن ، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر مه‌زه‌بۆرد جێگای (باتریهك) هه‌یه ئه‌گه‌ر ئه‌م شوێنانه‌ش به پۆرت ئه‌ژمار بكه‌ین ئه‌وا شوێنی ئه‌م پۆرتهش ده‌كه‌وێته سه‌ر ڕوبه‌ری مه‌زه‌بۆرد و فرمانی پێدانی وزه‌یه به بایۆس و كاتژمێری كۆمپیوته‌ره‌كه .
هه‌ندێكی تر له به‌شه‌كانی تری سه‌ر مه‌زه‌بۆرد :
(IDE) كورتكراوه‌ی (Intelligent Drive Electronics) له لاكێشه‌یه‌ك پێك دێت كه له (40) ئهبره پێك دێت و دوو جۆره: (Primary IDE) و (Secondary IDE) كه بۆ به‌ستنی هاردودی ڤی دی و سیدی به مهزهبۆردهوه به‌كاردێت ، كۆمپانیای (IBM) ئه‌م به‌رهه‌مه‌ی خستوه‌ته به‌رده‌ست و به پێ ی توانای (IBM133) كه به‌رامبه‌ر (133) مێگابایت له چركه‌یه‌كدا دانراوه داتا ئاڵوگۆڕ پێ ده‌كات .
SATA)) یان (Serial ATA) كه بهشوێنگرهوهیهكی گونجاوی (IDE) له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت یه‌كێكی تره له‌و شوێنانه‌ی كه له‌سه‌ر مه‌زه‌بۆرده نوێیه‌كان داده‌نرێت و له هه‌ندێك مهزهبۆردا زیاد له شه‌ش جێگای ساتای هه‌یه هاوكات بوونی (IDE) هه‌ر له‌سه‌ر هه‌مان مه‌زه‌بۆرد هیچ كاریگه‌ریه‌كیان له‌سه‌ریه‌ك نیه‌و هه‌ر یه‌كه‌یان كاری خۆیان ده‌كه‌ن به توانای جیاواز ، توانای گواستنه‌وه‌ی داتا له ساتادا (150) مێگابایته له چركه‌یه‌كدا و قه‌باره‌كه‌ی بچوكه‌و ئاسانه له به‌كارهێناندا به به‌راورد به (IDE) .
(FDD) یه‌كێكی تره له‌و شوێنانه‌ی كه‌له‌سه‌ر مەزەبۆردە كۆنه‌كان گرنگی تایبه‌تی هه‌بوو ، كورتكراوه‌ی (Floppy Disk Drive) ، ئه‌م شوێنه‌ش له‌سه‌ر مه‌زه‌بۆرد هاوشێوه‌ی (IDE) به‌ڵام پێك هاته‌ی دانەكانی (34) دانه‌یه و له‌به‌ر ئه‌وه‌ش قه‌باره‌ی بچوكتره ، ئه‌گه‌ر چی ئێستا ئه‌م شوێنه له‌سه‌ر مه‌زه‌بۆرده نوێیه‌كان نه‌ماوه به‌ڵام ئه‌م شوێنه تاكه هۆكار بوو بۆ به‌ستنه‌وه‌ی فلۆپی درایڤ به مهزهبۆردهوه.
شوێن (USB) ناوه‌كی ، هه‌ندێك جار مهزهبۆر جگه له پۆرته‌كانی (USB) كه له‌ڕوی پشته‌وه‌ی مهزهبۆردا هه‌یه هۆكاری تری داناوه بۆ زیادكردنی پۆرتی مه‌زه‌بۆرد ئه‌م هۆكاره‌ش كه‌سانی شاره‌زا به هۆی به‌ستنی وایه‌رێكی تایبه‌تمه‌ند له‌سه‌ر مه‌زه‌بۆرد كه خۆی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته دروستكراوه ده‌توانرێت كۆمه‌ڵێكی تر له (USB) چه‌ند هاوشێوه‌یه‌ك زیاد بكرێت وه‌ك (Card reader) … هتد
یه‌كێكی تر له پێك هاته‌كانی سهرمهزهبۆرد بوونی جهمپهره ، دیاره مه‌زه‌بۆرد پێك دێت له‌سه‌دان بازنه‌ی كاره‌بایی هه‌ندێكیان به به‌رده‌وامی وزه‌یان بۆ ده‌چێت و به‌شێكی گرنگه بۆ نمونه پێكهاته‌ی ڕوم كه بایۆسی له‌سه‌ره بێگومان بایۆس كاتژمێر‌و پاسۆردیشی تێدا ده‌مێنێته‌وه هۆكاری ئه‌م مانه‌وه‌ش بوونی پاتریه‌كی بچوكه له‌سه‌ر مه‌زه‌بۆرد به‌ڵام ڕێگایه‌ك جگه له‌ده‌رهێنانی پاتریه‌كه بۆ بڕینی وزه له مه‌زه‌بۆرد شوێن گۆڕینی ئه‌و جهمپهرەیه كه تایبه‌ت به ڕوم دانراوه .
سێیەم (Northbridge/Southbridge) : ئەم دوو پردەش وەك لە ناوەكەیانەوە دیارe هەوڵی بەستنەوە دەدەن لە نێوان دوو بەشی گرنگدا كەلەسەر مەزەبۆرد بەیەك دەگەن ، یەكەم (Northbridge) كاری بەستنەوەی (RAM) بە (CPU) و وە گەیەنەرێكی داتایە بەتایبەتی لە نیوان كارتی شاشەو سلۆدەكان وە (Southbridge) كاری بەستنەوەی (Memory) یە بەو پۆرتانەوە كە توانایان كەمە لە گواستنەوەی داتادا وەك (USB, IDE(SATA/PATA),) .
ئامادەكردنی : هۆشمەند ساڵح
سەرچاوە مالپەری تێک ئای
Comments
Post a Comment