گۆڤاری زانستی سەردەم
ژمارە 60
ژمارە 60
ئێستا لە بازاڕدایە
هیچ كەس ناتوانێ نكوڵی لە ڕۆڵی كاریگەریی شۆڕشی تەكنۆلۆژیای زانیاری و پەیوەندییەكان بكات. لێرەدا باسی سوود و كاریگەرییەكانی ئامێرە تەكنۆلۆژییەكان ناكەم، چونکە الی هەمووان ئاشکرایە، تەنیا سەرنجتان بۆ كاریگەرییە خراپ و زیانبەخشەكانی ڕادەكێشم كە لەم سەردەمەدا تەنانەت منداڵەكانیشمان لێی بێبەش نین. وازهێنانی یەکجارەکی و تەواو لەم ئامێرانە، لەم سەردەمەدا مەحاڵە، چونکە پێداویستییەکانی ژیانی ڕۆژانە ناچارمان دەکەن نەتوانین دەستبەرداری هەندێکیان ببین، بەاڵم کاتێک مەسەلەکە پەیوەست دەبێ بە تەندروستی و ژیانمانەوە، دەکرێ ژیرانەتر بیر لە بەکارهێنانیان بکەینەوە و بەکارهێنانیان سنووردار بکەین، بەتایبەتی لە کاتێکدا ئەگەر بزانین كۆمپیوتەر و ئایپاد و مۆبایل و هەموو ئەو ئامێرە تەكنۆلۆژییانەی كە بۆ مەبەستی جیاواز لە پەیوەندیكردن و یاری و گوێگرتن لە میوزیك و گۆرانی بەكاردەهێنرێن، دەبنە هۆی الوازكردنی ماسولكەی بینین و وشكبوونەوەی چاو، چونكە بیرچڕكردنەوەی زۆر لەسەر شاشەی ئەو ئامێرانە دەبێتە هۆی كەمتر چاوتروكاندن و بەمەش كرداری دروستبوونی ئاوی سەر ڕووكاری چاو دەوەستێ، كە لە باری ئاساییدا هەر پێنج چركە جارێك لەگەڵ هەر چاوتروكاندنێکدا ڕوو دەدات. ئەمە سەرباری هەستیارێیتی پێست و هەوكردنی جومگە و فشەڵبوونی ئێسك و لە بیرچوونەوە و هەڵچوون و هەستكردن بە شكستی و كەمبوونەوەی بیرچڕی. لە سەروو ئەمانەشەوە ئالوودەبوون لەگەڵ ئامێرە تەكنۆلۆژییەكان بۆتە یەكێك لە نەخۆشییەكانی سەردەم و واڵتانی پێشکەوتوو بە هەند وەری دەگرن و بیر لە چارەسەركردنی تووشبووان دەكەنەوە، چونكە ئالوودەبوون لەگەڵ ئەم ئامێرانەدا دەبێتە هۆی دروستكردنی جیهانێكی وەهمی و دووركەوتنەوە لە ژیانی واقیعی و پەیوەندییە كۆمەاڵیەتییە ڕاستەقینەكان. ئەگەر کارکردن بە تەکنۆلۆژیای زانیاری و پەیوەندیکردن بەم شێوە هەڕەمەکییەی ئێستای واڵتی خۆمان بەردەوام بێ، دوور نییە لە ئایندەدا زانست داوای لێبووردن لە مرۆڤایەتی بکات بە هۆی ئەو زەرەر و زیانە بێشوومارەی کە بە مرۆڤی دەگەیەنێ.
گۆڤاری زانستی سەردەم، گۆڤارێكی زانستیە، سێ مانگ جارێك دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم دەریدەكات
Comments
Post a Comment