کۆمپانیای ئەپڵ بڵاویکردەوە کە ئەو کۆمپانیایانەى ئاگادارکردۆتەوە کە دەیانەوێت لەڕێگەى ئەپڵیکەیشنەکانیانەوە بەنهێنی گوێ لە بەکارهێنەرانی ئایفۆن بگرن و زانیارییەکانیان بەبێ ئاگاداری خۆیان بەکاردەهێنن و بۆیە ئەپڵ داوایان لێدەکات دەستبەجێ ئەو کارە راگرن. بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (ئیندیپێندنت)ی بەریتانی، کۆمپانیاى ئەپڵ زانیویەتى کە بەشێک لەکۆمپانیا گەورەکانی دروستکردنی "ئاپ" بەنهێنی گوێیان لەبەکارهێنەرانی ئایفۆن گرتوە و زانیارییەکانیان بەکارهێناوە، لەو روەوە ئەپڵ ئاگاداریی کردونەتەوە کە دەبێت دەستبەجێ ئەو کارە رابگرن و تەنها یەک ڕۆژى مۆڵەت پێداون، بەپێچەوانەوە لە ئەپستۆر دەیانسڕێتەوە.
ئەپڵ بۆیدەرکەوتوە کە ئەو کۆمپانیایانە لە رێگەپە ئەپەکانیانەوە جۆرێک لەتەکنۆلۆژیایان بەرهەمهێناوە کە دەتوانن سەیری وێنەی بەکارهێنەرەکان و ژمارەی حسابی بانکی و زانیارییە تایبەتیەکانیان بکەن. چاو بەرێنماییەکانی ئەو کۆمپانیایانەدا دەخشێننەوە کە ئەپەکانیان لەناو ئەپستۆر دادەنێن و گرێبەستیان لەگەڵ ئەپڵ هەیە ئاشکراکردنی ئەم زانیارییانە پاش لێکۆڵینەوەی کۆمپانیای ( تەک کرەنچ ) هات کە رونیکردەوە ئایفۆن زۆرترین ئاپ هەڵدەگرێت و بەجۆرێک بەکاردەهێنرێت کە بتوانن وێنەی بەکارهێنەرانی بگرن لەکاتی بەکارهێناندا.
لەمبارەیەوە، وتەبێژی ئەپڵ دڵنیایی داوەتە بەکارهێنەرانى و رایگەیاندوە، پاراستنی زانیاری تایبەتی بەکارهێنەرەکانمان گەورەترین ئەرکی ئێمەیە و بۆ ئەم مەبەستەش چاو بەرێنماییەکانی ئەو کۆمپانیایانەدا دەخشێننەوە کە ئەپەکانیان لەناو ئەپستۆر دادەنێن و گرێبەستیان لەگەڵ ئەپڵ هەیە.
Comments
Post a Comment