Skip to main content

سیسته‌می (ئه‌ندرۆید) چیه‌؟


سه‌ره‌تا با بزانین سیسته‌می (ئه‌ندرۆید) چیه‌؟
ئه‌ندرۆید ووشه‌یه‌كی ئینگلیزیه‌ به‌ مانای (مرۆڤ و ئامێر دێت)
سیسته‌می ئه‌ندڕۆید بریتیه‌ له‌ سیسته‌مێكی كارپێكه‌ر كه‌ له‌ لایه‌ن كۆمپانیای گۆگڵ خاوه‌نداریه‌تی ده‌كرێت كه‌ کە لەسەر ناوکی لینوکس ٢٫٦ بناغەی گرتووە ، له‌ سه‌ره‌تادا سیسته‌می ئه‌ندرۆید ته‌نها بۆ مۆبایله‌ هۆشمه‌نده‌كان به‌رده‌ست بوو ، به‌ڵام له‌م ساڵانه‌ی دوای بۆ هه‌ریه‌كه‌ له‌ ئامێره‌ هۆشمه‌نده‌كانی تریش به‌رده‌ست بوو وه‌ك كاتژمێر و ته‌له‌فیزیۆن و چه‌ندین ئامێری هۆشمه‌ندی تر.
كۆمپانیای (Android Inc) ئه‌ندرۆید له‌ ساڵی ٢٠٠٣ لە ناوچەی Palo Alto له‌ کالیفۆرنیا دامەزرا، كه‌ له‌ سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی كاری ئه‌و كۆمپانیایه‌ بەرھەمھێنانی نەرمەکاڵا software بوو بۆ ئامێره‌كانی مۆبایل ،
له‌ ساڵی 2005 گۆگڵ هه‌ستا به‌ كرینه‌وه‌ی ئه‌و كۆمپانیایه‌ ، به‌م شێوه‌یه‌ ده‌سڵاتی خۆی له‌ بواری ته‌كنه‌لۆژیای مۆبایل فراوان كرد.
ئه‌م سیسته‌مه‌ یه‌كه‌مین سیسته‌مه‌ كه‌ له‌ ناوکی لینوکس ٢٫٦ بناغەی گرتووە و open sorce ه‌ و به‌ گشتی سیسته‌می ئه‌ندڕۆید سیسته‌مێكێ كراوه‌یه‌ و هه‌ركه‌سێك بیه‌وێت ئه‌توانێ به‌ شێوه‌یه‌كی ئاسان په‌ره‌ به‌ سیسته‌مه‌كه‌ بدات و بەرەو پیشی ببات به‌ شێوه‌یه‌كی كراوه‌ و ئاسان.
ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی كه‌ ئه‌و سیسته‌مه‌ به‌كار ده‌هێنن (سامسۆنگ، ئێڵ جی ، گۆگڵ، ئیچ تی سی ، هواوی، لینۆڤۆ ، سۆنی ئرکسۆن ، توشیبا، ڤۆدافۆن ، نیڤادا ، مۆتۆرۆلا ، شاومی….هتر)
به‌ پێی دواین لێكۆڵینەوەیەك دەركەوتووە، كە سیستەمی كارپێكردنی (ئەندرۆید) زۆرترین به‌كارهێنه‌ری هه‌یه‌ له‌ سه‌ران سه‌ری جییهان . ئه‌مه‌ له‌ كاتێك دایه‌ پێشكه‌وتنی ئەندرۆید بەسەر مایكرۆسۆفت بەڕێژەی (%0.02) بووە>
به‌ پێی به‌دواچوونه‌كانی دامه‌زراوه‌ی (ستات كاونتەر) له‌ (%37.93) بەكارهێنەرانی ئامێرەكان سیستەمی ئەندرۆید بەكاردەهێنن.
ئه‌مه‌ له‌ كاتێك دایه‌ نزیكه‌ی شه‌ش ساڵ به‌ر له‌ ئێستا به‌كارهێنه‌رانی سیسته‌می ئه‌ندرۆید ته‌نها (%2.4)، بوو.
وێب سایتی سه‌ره‌كی ئه‌ندرۆید
www.android.com
چی وا ده‌كات ئه‌و سیسته‌مه‌ په‌سه‌ند بكه‌ین !؟
1-سیستەمی ئەندرۆید بریتیه‌ له‌ سیسته‌مێك كه‌ سەرچاوە کراوەیە ” open sorce ”ئەمەش به‌ واتای ئه‌وه‌ دێت كه‌ پرۆگرامەر ئەتوانێ دەستکاری بکات و په‌ره‌ به‌ سیسته‌مه‌كه‌ بدات و ئەتوانی بەرنامەی بۆ زیاد بكات و به‌ شێوه‌یه‌كی كراوه‌ و ئازاد كار له‌ سیسته‌مه‌كه‌ بكات .
2-بێگومان وه‌ك چۆن كۆمپانیای گۆگڵ خاوه‌نداریه‌تی سیسته‌می ئه‌ندڕۆید ده‌كات هه‌رواش پاڵپشتی سه‌ره‌كی سیسته‌مه‌كه‌یه‌ و به‌رده‌وام هه‌وڵی به‌ره‌و پێش بردنی سیسته‌مه‌كه‌ ده‌دات له‌ هه‌موو ڕووێكه‌وه‌ .
3-به‌كارهێنه‌رانی سیسته‌می ئه‌ندرۆید و پڕۆگرامه‌كانی ئه‌توانن له‌ گه‌ڵ هه‌موو خزمه‌ت گوزاریه‌كانی كۆمپانیای گۆگڵ مامه‌ڵه‌ بكات و پاڵپشتی بكات و كار ئاسانیه‌كی زۆر بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كات كه‌ خزمه‌ت گوزاریه‌كانی گۆگڵ به‌كارده‌هێنن له‌ ژیانی ڕۆژانه‌یاندا.
4- سیسته‌می ئه‌ندرۆید ده‌كێت ڕێك بخرێت له‌ پێی حه‌ز و خواستی به‌كارهێنه‌ر به‌ جۆرێك هه‌ندێك كردار له‌سه‌ر ئه‌و سیسته‌مه‌ ده‌كرێت مه‌حاڵه‌ له‌سه‌ر هه‌ندێك سیسته‌می تر ئه‌نجام بدرێت.
5- به‌ هۆی به‌رفراوانی و به‌ربڵاوی سیسته‌مه‌كه‌ له‌سه‌ر زۆربه‌ی ئامێره‌كانی جیهان و هه‌رزانی ئه‌و ئامێرانه‌ به‌ به‌راورد له‌ گه‌ڵ ئامێره‌كانی تری جیهان به‌كارهێنه‌ران ده‌توانن هه‌رزانتر و ئاسانتر ئه‌و ئامێرانه‌ وه‌ چنگ بخه‌ن.
6- زۆری ئه‌پڵیكه‌یشن و یاری كه‌ به‌كارهێنه‌ران ئه‌توانن دایانبگرن بۆ ئامێره‌كانیان ئه‌وه‌ش به‌ هۆی ئه‌وه‌ی پڕۆگرام و یاری به‌ چه‌ندین زمانی جیا جیا داده‌ڕێژرێ بۆ ئه‌و سیسته‌مه‌ .
7- داگرتن و به‌كارهێنانی ئه‌و ئه‌پڵیكه‌یشن و یاریانه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی كۆگای پله‌ی ستۆری داده‌گیرێن كه‌ ئه‌مه‌ش واده‌كات به‌ كارهێنه‌ر سنورێكی فراوانتری هه‌بێت بۆ داگرتن و به‌كارهێنانی ئه‌پڵیكه‌یشن و یاری ، ته‌نانه‌ت ئه‌و ئه‌پ و یاریانه‌ی كه‌ له‌ پله‌ی ستۆری به‌ خۆڕای نین 
techeye.org

Comments

Popular posts from this blog

چەند زانیار و پرسیار دەربارەی VPN

وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێك له‌سه‌ر VPN یه‌كه‌م: VPN وه‌حده‌ی ئینته‌رنێت زیاتر سه‌رفده‌كات؟ وه‌ڵام: به‌ڵێ، به‌نزیكه‌یی له‌%١٠ زیاتر سه‌رف ده‌كات واته‌ گه‌ر به‌ئاسایی ٩٠ مێگا سه‌رفبكه‌یت به‌ VPN ده‌بێته‌ ١٠٠ مێگا هۆكار: بۆ نمونه‌ تۆ پاسۆرده‌كه‌ت ده‌نوسیت كه‌ (123456)ه‌ كاتێك به‌بێ VPN ده‌ڕوات ته‌نها ئه‌و شه‌ش پیته‌یه‌ به‌ڵام كه‌ به‌ VPN ده‌ڕوات موشه‌فه‌ر ده‌كرێت و بۆ نمونه‌ ئه‌و یه‌ك تا شه‌شه‌ به‌م شێوه‌یه‌ی لێدێت: 8D969EEF6ECAD3C29A3A629280E686CF0C3F5D5A86AFF3CA12020C923ADC6C92 كه‌بێگومان ئه‌م تێكسته‌ درێژتره‌و پێویستی به‌ وه‌حده‌ی زیاتره‌ بۆ گواستنه‌وه‌، چونكه‌ ژماره‌ی پاكێته‌كان زیاد ده‌بن. تێبینی: +ماڵپه‌ره‌ به‌ناوبانگه‌كانیش زانیاریه‌كان موشه‌فه‌ر ده‌كه‌ن به‌بێ به‌كارهێنانی VPNیش . + نمونه‌ی موشه‌فه‌ركردنی ئه‌و شه‌ش ژماره‌یه‌ به‌هه‌میشه‌یی‌ وانیه‌، چونكه‌ شێوازی موشه‌فه‌ركردن زۆرن و وه‌ هه‌موو VPN ه‌كانیش وه‌ك یه‌ك موشه‌فه‌ر ناكه‌ن بۆیه‌ ئه‌و %١٠ وه‌ك تێكڕا وه‌رگیراوه‌. دووه‌م: ئایا شه‌حنی مۆبایل زیاتر سه‌رفده‌كات؟ به‌ڵێ، ئه‌ویش به‌هۆكاری خاڵی یه‌كه‌م كه‌داتا زیاتر د...

Motherboard مەزەربۆرد چیە ، ناساندن

Motherboard :  بۆردێكی تەواو ئه‌لیكترۆنیه‌ كه‌ هه‌ندێك جار به‌ (Main board) پیش ناوده‌برێتبه‌شێكی بنه‌ڕە‌ت و سەرەكیە له‌  كۆمپیوته‌ردا كه‌ لە جۆرە سەرەتاییەكانیدا ڕوبه‌رێكی لاكێشه‌یی هه‌یه‌ و لە نوێیەكاندا بە پێ ی سەردەم گۆڕانكاری لە شێوەكەیدا كراوەو ئێستا ڕوبەرێكی چوارگۆشەیی هەیە و قەبارەكەی بە بەراورد بە پێسوو زۆر بچوكترە كراوەتەوە له‌ Case دا جێگیرده‌كرێت لە كۆمپیوتەری دیسكتۆپدا و لە لاپتۆپیشدا بە قەبارەیەكی گونجێنراو بەهەمان تایبەتمەندیەوە بنیات نراوە ، له‌سه‌ر ئه‌م ڕوبه‌ره‌ چوار لایە ته‌واوی پێك هاته‌كانی تری كۆمپیوته‌ر ده‌به‌سرێت و پێكه‌وه‌ گرێ ده‌درێن ، كاری سه‌ره‌كی مه‌زه‌بۆرد هه‌ڵسانه‌ گه‌یاندنی هه‌موو به‌شه‌ سه‌ره‌كی و لاوه‌كیه‌كانی كۆمپیوته‌ر ، وه‌ له‌ ڕێگای ئه‌م پیكه‌وه‌ گرێ دانه‌وه‌ پارچه‌كان وزه‌ی پێویستیان پێ ده‌گات و فرمانیان ئاراسته‌ ده‌كرێت و هاوكات فرمانیش له‌ به‌شه‌ جیاوازه‌كانه‌وه‌ وه‌ده‌گرێت و ئاراسته‌ی به‌شی مه‌به‌ستی ده‌كه‌نه‌وه‌ . مه‌زه‌بۆرد پاش پێ گه‌یاندنی وزه‌ له‌ لایه‌ن (Power supply) وه‌ وه‌ك به‌شێكی كراوه‌ (ON) چالاكه‌و بۆ گرێ دانی ئەو ...

گۆڤاری زانستی سەردەم

گۆڤاری زانستی سەردەم  ژمارە 60 ئێستا لە بازاڕدایە هیچ كەس ناتوانێ نكوڵی لە ڕۆڵی كاریگەریی شۆڕشی تەكنۆلۆژیای زانیاری و پەیوەندییەكان بكات. لێرەدا باسی سوود و كاریگەرییەكانی ئامێرە تەكنۆلۆژییەكان ناكەم، چونکە الی هەمووان ئاشکرایە، تەنیا سەرنجتان بۆ كاریگەرییە خراپ و زیانبەخشەكانی ڕادەكێشم كە لەم سەردەمەدا تەنانەت منداڵەكانیشمان لێی بێبەش نین. وازهێنانی یەکجارەکی و تەواو لەم ئامێرانە، لەم سەردەمەدا مەحاڵە، چونکە پێداویستییەکانی ژیانی ڕۆژانە ناچارمان دەکەن نەتوانین دەستبەرداری هەندێکیان ببین، بەاڵم کاتێک مەسەلەکە پەیوەست دەبێ بە تەندروستی و ژیانمانەوە، دەکرێ ژیرانەتر بیر لە بەکارهێنانیان بکەینەوە و بەکارهێنانیان سنووردار بکەین، بەتایبەتی لە کاتێکدا ئەگەر بزانین كۆمپیوتەر و ئایپاد و مۆبایل و هەموو ئەو ئامێرە تەكنۆلۆژییانەی كە بۆ مەبەستی جیاواز لە پەیوەندیكردن و یاری و گوێگرتن لە میوزیك و گۆرانی بەكاردەهێنرێن، دەبنە هۆی الوازكردنی ماسولكەی بینین و وشكبوونەوەی چاو، چونكە بیرچڕكردنەوەی زۆر لەسەر شاشەی ئەو ئامێرانە دەبێتە هۆی كەمتر چاو...