Skip to main content

ئەپڵ دوای ستیڤ جۆبز بەرەو کوێ !



ئه‌پڵ
+٢٠١٠ : سامسۆنگ دروست كردنی شاشه‌ی سوپه‌ر ئه‌مۆلیدی راگه‌یاند.
ئه‌پڵ: ئه‌وه‌ ته‌نها پڕوپاگه‌نده‌یه‌و شتی وا راست نیه‌، به‌ڵام له‌ ٢٠١٨ خۆی بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌مۆبایله‌ تازه‌كانی ئه‌و جۆره‌ شاشه‌یه‌.
+ ٢٠١١ :سامسۆنگ گالاكسی نۆتی به‌شاشه‌ی گه‌وره‌ دروستكرد‌.
ئه‌پڵ: مۆبایلێكی گه‌وره‌یه‌و پێویست به‌و شاشه‌ ناكات، به‌ڵام ئه‌پڵ ساڵی ٢٠١٨ ئایفۆنی له‌و قه‌باره‌ش گه‌وره‌تر دروستكرد.
+٢٠١٠ – ٢٠١٢ : مۆبایلی دوو سیم كارت خرایه‌ بازاڕه‌وه‌
ئه‌پڵ: ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه‌ هی مۆبایله‌ هه‌رزانه‌كانه‌، ئه‌پڵ له‌ ٢٠١٨ شانازی ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌مۆبایله‌ نوێیه‌كه‌ی دوو سیمكارته‌.
٢٠١٧ : كۆمپانیای ئاسوس له‌مۆبایلی Zenfone Ar رایگه‌یاند كه‌چه‌ند هه‌سته‌وه‌رێكی پێشكه‌وتوو له‌م مۆبایله‌دا هه‌یه‌
ئه‌پڵ:هیچ نیه‌ بێجگه‌ له‌داهێنانێكی گه‌مژانه‌، ئه‌پڵ له‌مۆبایله‌ تازه‌كه‌یدا ریكلامی بۆ هه‌مان هه‌سته‌وه‌ر كرد.
IP68 :مۆبایلی دژه‌ ئاو دروستكرا.
ئه‌پڵ: ئه‌ی بۆ په‌یوه‌ندی به‌خاوه‌نه‌كه‌یشیه‌وه‌ ناكات بڵێت: بڵق، بڵق…ئه‌پڵ له‌ ٢٠١٨ وه‌ك داهێنان له‌مۆبایله‌ تازه‌كه‌یدا رایگه‌یاند.
ئه‌پڵ به‌ره‌و كوێ: له‌وه‌ته‌ی ستیڤ جۆب نه‌ماوه‌ ئه‌پڵ وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌پێی ناسراوبوو نه‌یتوانیوه‌ داهێنان بكات و ته‌نها به‌رهه‌مه‌كانی پێشووی په‌ره‌ پێداوه‌و له‌كۆتا كۆنگره‌شیدا هیچ تایبه‌تمه‌ندییه‌كی نه‌بوو كه‌پێشووتر له‌مۆبایله‌كانی تردا نه‌بوبێت.
techeye.org
نوسینی : سەردەشت عەزیز

Comments

Popular posts from this blog

Motherboard مەزەربۆرد چیە ، ناساندن

Motherboard :  بۆردێكی تەواو ئه‌لیكترۆنیه‌ كه‌ هه‌ندێك جار به‌ (Main board) پیش ناوده‌برێتبه‌شێكی بنه‌ڕە‌ت و سەرەكیە له‌  كۆمپیوته‌ردا كه‌ لە جۆرە سەرەتاییەكانیدا ڕوبه‌رێكی لاكێشه‌یی هه‌یه‌ و لە نوێیەكاندا بە پێ ی سەردەم گۆڕانكاری لە شێوەكەیدا كراوەو ئێستا ڕوبەرێكی چوارگۆشەیی هەیە و قەبارەكەی بە بەراورد بە پێسوو زۆر بچوكترە كراوەتەوە له‌ Case دا جێگیرده‌كرێت لە كۆمپیوتەری دیسكتۆپدا و لە لاپتۆپیشدا بە قەبارەیەكی گونجێنراو بەهەمان تایبەتمەندیەوە بنیات نراوە ، له‌سه‌ر ئه‌م ڕوبه‌ره‌ چوار لایە ته‌واوی پێك هاته‌كانی تری كۆمپیوته‌ر ده‌به‌سرێت و پێكه‌وه‌ گرێ ده‌درێن ، كاری سه‌ره‌كی مه‌زه‌بۆرد هه‌ڵسانه‌ گه‌یاندنی هه‌موو به‌شه‌ سه‌ره‌كی و لاوه‌كیه‌كانی كۆمپیوته‌ر ، وه‌ له‌ ڕێگای ئه‌م پیكه‌وه‌ گرێ دانه‌وه‌ پارچه‌كان وزه‌ی پێویستیان پێ ده‌گات و فرمانیان ئاراسته‌ ده‌كرێت و هاوكات فرمانیش له‌ به‌شه‌ جیاوازه‌كانه‌وه‌ وه‌ده‌گرێت و ئاراسته‌ی به‌شی مه‌به‌ستی ده‌كه‌نه‌وه‌ . مه‌زه‌بۆرد پاش پێ گه‌یاندنی وزه‌ له‌ لایه‌ن (Power supply) وه‌ وه‌ك به‌شێكی كراوه‌ (ON) چالاكه‌و بۆ گرێ دانی ئەو ...

چەند زانیار و پرسیار دەربارەی VPN

وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێك له‌سه‌ر VPN یه‌كه‌م: VPN وه‌حده‌ی ئینته‌رنێت زیاتر سه‌رفده‌كات؟ وه‌ڵام: به‌ڵێ، به‌نزیكه‌یی له‌%١٠ زیاتر سه‌رف ده‌كات واته‌ گه‌ر به‌ئاسایی ٩٠ مێگا سه‌رفبكه‌یت به‌ VPN ده‌بێته‌ ١٠٠ مێگا هۆكار: بۆ نمونه‌ تۆ پاسۆرده‌كه‌ت ده‌نوسیت كه‌ (123456)ه‌ كاتێك به‌بێ VPN ده‌ڕوات ته‌نها ئه‌و شه‌ش پیته‌یه‌ به‌ڵام كه‌ به‌ VPN ده‌ڕوات موشه‌فه‌ر ده‌كرێت و بۆ نمونه‌ ئه‌و یه‌ك تا شه‌شه‌ به‌م شێوه‌یه‌ی لێدێت: 8D969EEF6ECAD3C29A3A629280E686CF0C3F5D5A86AFF3CA12020C923ADC6C92 كه‌بێگومان ئه‌م تێكسته‌ درێژتره‌و پێویستی به‌ وه‌حده‌ی زیاتره‌ بۆ گواستنه‌وه‌، چونكه‌ ژماره‌ی پاكێته‌كان زیاد ده‌بن. تێبینی: +ماڵپه‌ره‌ به‌ناوبانگه‌كانیش زانیاریه‌كان موشه‌فه‌ر ده‌كه‌ن به‌بێ به‌كارهێنانی VPNیش . + نمونه‌ی موشه‌فه‌ركردنی ئه‌و شه‌ش ژماره‌یه‌ به‌هه‌میشه‌یی‌ وانیه‌، چونكه‌ شێوازی موشه‌فه‌ركردن زۆرن و وه‌ هه‌موو VPN ه‌كانیش وه‌ك یه‌ك موشه‌فه‌ر ناكه‌ن بۆیه‌ ئه‌و %١٠ وه‌ك تێكڕا وه‌رگیراوه‌. دووه‌م: ئایا شه‌حنی مۆبایل زیاتر سه‌رفده‌كات؟ به‌ڵێ، ئه‌ویش به‌هۆكاری خاڵی یه‌كه‌م كه‌داتا زیاتر د...

Increase your Instagram followers

How yo get more followers check out this video use these sites https://igbest.net getfreefollow.pro